ئێستا ! مانچستەر سیتی هی گـواردیۆلایە (1)

نوسینی ؛ بەرهەم جلال
زنجیرەی ؛ یەکەم

کەشکۆڵی پانتای ( گواردیۆلا ) بەسێ قۆناغی جیاواز ڕاگوزەریکردووە ، کاتێک لەبارسـا دەسـت بەکاربوو نێو ماڵی کەتەلۆنیا یەکجار شێواو بوو بەڵام توانی کارێک بکات مێژوو گەواهی بۆ بـدات ، دیزاینێکی خەیاڵی یانەکە بکات کۆمەڵێک ڕاگـر دروسـت بکات تا ئێستاش بارسای ڕاگرتوە جگە لەبەرزکردنەوەی فێرژنی یانەکە .
دواتر بارگەی لێکنا بۆ یانە زەبەلاحەکەی بایرن میونخ چوون بۆ یانەیەک خاوەنی هەوموو شتێک بوو ، ئەم گەڕیدەش بەهەموو شتێکەوە ڕووی لێکردن ، گواردیۆلا لە بافاریا خاڵێکی سـەلمـاند بۆ ڕای گشتی ئەویش بریتی بوو لەوەی مـن خاوەنی فەلسەی تایبەتی خۆمم ناکەمە ژێر کاریگەری ، جێژ وەرگرتن پێش ئەنجامە بەبەڵگەی سێ وەرز بە سێ یانەی ئیسپانیا لە بۆنەی یانە پاڵەوانەکان داخــکرا ! ئەم دۆخە پیپی کەلە ڕەقتر کرد ، سورتریکرد لەسەر فەلسەفەکەی تا دەسـت لێک بەردانی لەگەڵ بایرن میوشـن .

ئامانج لەم پێشەکیە ئەوەیە گواردیۆلا سودی لەبزاوتی مێژووی کارکردنی خۆی وەگرت تـا کار گەشـتە ئەم گەڕیدەیە ڕووی لەئینگلتەرا کرد لەشاری مانچستەر لە سیتیزن بارگەی لێکنا و لەنگەریکرد .
خولی ئینگلیزی کەشێکی هەیە لە هیچ خولێک ئەو کەشە نییە ، یانەیەک یان دوو یانە پاڵەوان نین ، پشوو نییە ، گەورە و بچوک نییە ، جێگای کۆمەڵێک تاقیکردنەوە نییە ، خاوەنی کلتورێکە ڕەگ ڕیشەی لەمێژوودا چەسپاندوە ، کلتورێک تـا کەس بوێری ئەوەی نەبووە بەگژیدا بچێتەوە ، بەتەنیا خاڵێک نەبوو گواردیۆلا و ئەم خوولە کۆبکاتەوە ئەوەی دۆخەکەی هێندەی تر ئاڵۆزکرد خوودی ئەو یانەی پیپ بەنیازە ئەسپی تێدا تاو بدات یانەیەکی هەژار لەتۆپی پێ ، نەبوونی کلتورێکی دیاریکراو ، هەبوونی کۆمەڵێک یاریزان ئاستیان یەکجار سـنوردار بوو ئەم یانەیەش قسەیەکی هاوبەشی پێ نەبوو لەنێوان خۆی و گواردیۆلا ؛ ئەو وەرزەش خوول ڕەنگ ڕێژکرا بەڕاهێنەری زلهێزی چەشنی .. کۆنتی ، کلۆپ ، مۆرینهۆ ، پۆکەتینۆ ، وینگەر ، کۆمان ، هتد
بۆیە گواردیۆلا وەرزی یەکەمی بەتەنها وەک تێست وەگرت کۆمەڵێک بەرنامە وە پرسیاری دانا بۆ ئەوەی کۆتای وەرز قسەی تەواوی دەست بکەوێت ئەویش ئەوەیە ؛ دەتواندرێت بەکـژ ئەم خولە بچیتەوە ؟ دەتوانرێت جیاواز بیر بکرێتەوە ؟ چ جۆرێک لەیاریزنت پێویستە بۆ بەرپاکردنی شۆرش ؟ دەتوانیت جیاواز لەو خولە بکوژەدا لە یانە پاڵەوانەکان قسە بکەیت ؟ ئەم پارچە … پارچە وێنای دروستی دایە دەستی پیپ گواردیۆلا وەڵامەکانیش تێگڕا و یەک دەنگ گووتیان ـ بــەڵـێ ـ

ئەو وەرزە گواردیۆلا ؛ خانەی سێهەمی لە خوولدا پێ بڕا ، لەقۆناغی شـانزەی یانە پاڵەوانەکان ماڵئاوایکرد شان بەشانی ئەم بەشانە گواردیۆلا ڕەخنە بارانکرا وێنا زلهێزەکەی لەپێش چاوان بچوکتر هاتە پێش چاو ، کۆتای وەرز بەلێدوانێک گـڕکانی ناخی تەقاندەوە گوتی ؛ وەرزی نوێ شۆڕش بەرپـا دەکەم !!!
یەکــڕاسـت کەوتە چاکسازی لەپێکهاتەکەیدا ژمارەیەکی بەرچاو یاریزانی لەیانەکە ئیزندا ، قسەی کۆتای بەیاریزانە ماوەکان گووت ، دواتر ڕووی لە ئیدارەکـرد پێی ڕاگەیاندن شۆڕشەکەی من بەم چەشنە لەیاریزان ئاکامدار دەبێت جۆر و شێوازەکەی بۆ دەسـتنیشانکردن ئیدارە ئەوەی ویستی بۆی جێبەجێکرد ، کۆتا قسەی پیپ کە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا ووتی گەر نازناو بەدەست نەهێنم دوور نییە کۆتای وەرز بەڕەی ژێر پێم دەربهنن لەپۆستەکەم دور بخرێمەوە .
لەئێستا ئەوەی قسەی پێویستە قسەی لەسەر بکەین ئەوەیە جیاوازی لەنێوان ئەم دوو وەرزە سیتزن لە چیدایە بەگشتی لەڕووی یاریزانان بەتایبەت ؟ بۆ گواردیۆلا ئەو لێشاوە یاریزانەی ویست ؟

لای هەموومان ئاشکرایە فەلسەی گواردیۆلا پێویستی بە دوو جۆر لەیاریزان هەیە :
یەک : یاریزانێک لەسەرەتای یاریزانێتی هەمان وانەی پێگوترا بێتەوە ، مان سیتی خاوەنی ئەم چەشنە لەیاریزانی نەبوو بۆ پشتی بە خاڵی دوو بەسـت .

دوو : یاریزانی کوالێتی بەرز .
وەرزی ڕابردوو گەورەترین کێشەی یاریزانەکانی سیتی کاتێکی زۆریان پێویست بوو بۆ بیرکردنەوە و بڕیاردان هەرچەندە ئەم خاڵە بەناڕاستەخۆ ئەرێنییە بەڵام کاتێک یاریزانەکان کوالێتی نزم بێت گرفتی گەورە دروسـت دەکات جیاوازیەکە ئەوەیە وەرزی ڕابردوو یاریزانەکان پێویستان بە وەستان هەبوو دواتر بڕیاریان دەدا ئەمەش گەورەترین کاریگەری هەبوو لەسەر ڕیتمی یاریەکە ئەبوو لەکاتێکدا چ خول چ تاکتیکی گواردیۆلا پێویستی بەزوو بڕیاردانە .
کەشی تۆپی پێ لەخوولی ئینگلیزی ئەوەیە لەبۆشایی زۆر کاتی کەم بۆ بڕیاردان وە بۆشایی بچووک کاتی زۆر بەکاردەهێنرێت
گواردیۆلا بەشێوە زۆر تایبەت سوودی لەم خاڵە وەرگرتوە لەبۆشایی گەورەدا تۆپ لەسەرخۆ بگوازنەوە بوار بدرێت بەوەی یاوەرەکانی تر دروستر بیر بکەنەوە ئەمەش خاڵی هەرە بەهێزە بۆ سەرکەوتنی سیتی چونکە تیمی دژ ئاگای تەکتکیان کەمتر دەبێت .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply