ئۆوین : محەمەد سەڵاح زۆر ترسناکە

یاریگا-مایکڵ ئۆوین ئەستێرەی مێژوویی لیڤەرپوول ، ستایشی محەمەد سەڵاحی یاریزانی ئێستای یانەکەی دەکات.

ئۆوین پاش بردنەوەکەی شەوی رابردوو بە سەرکردایەتی محەمەد سەڵاح بۆ بی تی سپۆرت وتی “محەمەد سەڵاح زۆر یاریزانێکی ترسناکە و قورسایی خۆی هەیە لە نێو یاریگا. لە پاڵ فیرمینیۆ توانەیەکی بەهێزیان لێدەرچووە و دەتوانێت لە هەموو چرکەیەکدا ئەنجامی یاری بگۆڕێت. هەروەها گۆڵ بۆ یاریزانانی دیکە دروست دەکات و خێراییەکەشی سەرسوڕهێنەرە”.

لیڤەرپوول بە سێ گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی بەسەر ماریبۆر بەدەستهێنا و نزیکە لە گەیشتن بە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply