پێکانەکەی فەوزی غوڵام گورزێکی کوشندە لە ناپۆلی دەدات

یاریگا-یانەی ناپۆلی  گورزێکی گەورەی بەرکەوت و پێکانەکەی فەوزی غوڵام درێژخایەنە.

بەرگریکارەکەی باڵی چەپی  ناپلس  لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی نێشانداوە. لە شەوی رابردووشدا یانەکەی بە گڕوتین و توانایەکی دیکەوە دەرکەوت تاوەکو غوڵام بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

ئەمڕۆ راگەیەندرا ناوبراو بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە و پێویستی بە نەشتەرگەییە بەوەش ماوەی ٤-٥ مانگ دووردەکەوێتەوە.

فەوزی لە ١٧ یاری ئەم وەرزەدا بەشداریکردووە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و پێنجی دیکەشی دروستکردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply