هاندەرانی شەیتانە سوورەکان داوای بینینی مۆرینیۆ دەکەن

یاریگا

بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە داهاتووی یانەکە و مەترسییەکانی هاندەران کۆمەڵێک لە هاندەرانی یانەی مانچێستەر یۆنایتد داوای داینشتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ (جۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاهێنەری یانەکە کردوە.

لەم بارەیەوە گروپی must ی هاندەرانی مان یۆنایتد داوایان کردوە (جۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بۆ گغتوگۆکردن لەسەر داهاتووی یانەکە و مەترسییەکانی هاندەران و کێشەکانی نێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد کایت یارییەکان لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر دانیشتنێک بکەن بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن و هاندەران زیاتر پاڵپشتی یانەکە بکەن و هانی یاریزانان بدەن.

بەپێی تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس) ئەو داوایەی هاندەران دوای رەخنەکانی سپێشەڵ وەن هاتوە کە ڕەخنەی لە هاندەرانی یانەکەی گرت و گوتی شێوازی هاندانیان خزمەتی یاریزانان و یانەکە ناکات، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە یاری تۆتنهام هەفتەی ڕابردوو مارکۆس ڕاشفۆرد بە مارسیال گۆڕانکاری پێ کرا.

ئاشکرایە کە مان یۆنایتد لە خولی ئینگلیزی پلەی دووەمی گرتوە دوای مان سیتی و لە چامپیۆزلیگیش بە چوار سەرکەوتنی یەک بەدوای یەک پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 زامن کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply