بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی بۆندزلیگا ڕکابەری 3 یانەی گەورە دەکات

یاریکا

لەگەڵ نزیک کەوتنی وادەی دەستپێکی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکی تازە ڕیزەکانی یانەکە تۆکمەتر بکات، بەگوێرەی تازەترین هەواڵ ئەستێرەیەکی بۆندزلیگا زۆر لە پۆشینی درێسی یانەکە نزیک بووەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە (لیۆن گۆرتسکا)ی ئەستێرەی یانەی شالکەی ئەڵمانی بڕیاری داوە بە فەرمی یانەکەی جێبهێلێت و بۆ یانەیەکی دیکە یاری بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە یاریزانە لاوەکەی شالکە لە لایەن یانەکانی بایەڕن میونشین و یۆڤێنتۆس و لیڤەرپول و بارسێلۆنا گفتوگۆی لەگەڵ کراوە، بەڵام یاریزانەکە لە نێو ئەو یانە گەییورانە خوازیارە بۆ بارسا یاری بکات و لە تێرشتێگتی هاورێی نزیک ببێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ ڕۆیشتنی لە یانەی شالکە گۆرتسکا پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە کریستیان هایدل، ڕاهێنەری یانەی شالکە لە یاریزانە لاوەکەی گوتوە پەلە لە رۆیشتن نەکات تا هاوینی داهاتوو بۆ ئەوەی بە بڕە پارەیەکی زیاتر بفرۆشرێت.

لیۆن گۆرسکا، کە تەمەنی 22 ساڵ دەبێت ، ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی شالکە پێشکەش دەکات، ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەلای خۆیەوە ڕابکێشێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply