ڕیاڵ مەدرید بۆ تۆمارکردنی گەڕانەوەیەکی بەهێز چاوەڕێی دیارییەکی سڤیلیا دەکات

یاریگا

یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ رۆژی شەممە چاوەڕێی تۆمارکردنی گەڕانەوەیەکی بەهێز دەکات، کاتێک ڕووبەڕووی لاس پالماس دەبێتەوە و لە هەمان کاتدا چاوەڕێی شکستی بارسا بەرانبەر سڤیلیا دەکات.

دوای ئەوەی لە دوو یاری یەک بەدوای یەک لە لیگا و چامپیۆنزلیگ تووشی شکست هات، یانەی شاهانە هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە یاری بەرانبەر لاس بالماس بتوانێت بە ئاستیکی بەرز و ئەنجامیکی شایستە 3 خاڵەکە بەدەست بهێنێت، لە هەمان کاتدا چاوی هاندەرانی یانەکە دەچێتە سەر یاری بارسێلۆنای پێشەنگ کاتێک دەبێتە میوانی یانەی سڤیلیا لە یارییەکی بەهێزدا، لەم یارییە ڕیال و هاندەرانی چاوەڕێی دیارییەکی یاریزانانی سڤیلیا دەکەن و چاوەڕێی یەکەمین دۆڕاندنی بارسێلۆنا دەکەن کە تا ئیستا لە لیگا هیچ شکستێکی نەخواردوە.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید لە پلەەی سێیەمی لیگا دێت بە جیاوازی هەشت خاڵ لەدوای یانەی بارسێلۆنای پێشەنگ و یانەی ڤالەنسیا کە دووەمی ڕیزبەندییەکەی داگیر کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر