ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا بڕوسیا دۆڕتمۆند ڕیسوا دەکەن

یاریگا

دوای ئەوەی نەیتوانی لەنێو یاریگای خۆی بەربەرستی ئەبویل نیقۆسیای قوبرسی ببڕێت و بە ئەنجامی 1-1 یەکسابنوو، ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا هیرشێکی توندیان کردە سەر یانەکە و ڕیسوایان کرد.

ڕۆژنامەی “FUSSBALL BILD” وەک ئاماژەیەک بۆ ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لەسەر ئاستی ئەوروپا نووسیویەتی ” بڕوسیا دۆڕتمۆند لەسەر ئاستی ئەوروپا وەک یانەیەکی بچکۆلانە سەیر دەکرێت “، هەروەها لە رۆژنامەکە هاتوە کە چۆن دەبێت یانەیەکی گەورەی وەک دۆڕتمۆند لە چوار یاری ڕابردوو نەتوانێت یەک بردنەوەش تۆمار بکات، لە کاتێکدا رۆژنامەی “WAZ” نووسیویەتی کە تیپەکەی (پیتەر بۆس) ڕاهێنەری دۆڕتمۆند هەموو هیواکانی لە بار برد و خەڵکی بێ ئومێد کرد، بەڵام ڕۆژنامەی بیلد کە ناسراوترین ڕۆژنامەی ئەڵمانیایە بە ماشێتی گەورە بڵاویکردوەتەوە” شەرمەزارییەکەی دۆڕتمۆند و شکستەکەی لایبزیک”.

ئاشکرایە کە بڕۆسیا دۆڕتمۆند هیواکانی بە تەواوی لاواز بوون، لەبەر ئەوەی لەکۆی 4 یاری تەنها 2 خاڵی هەیە، لە کاتێکدا تۆتنهام بە 10 خاڵ پێشەنگی گروپەکەیە و ڕیال مەدریدش بە کۆی 7 خاڵ دووەمی ڕیزبەندییەکەی گرتوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply