ئاماژەکانی لادانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە چێلسی دەرکەوتن

یاریگا

بەهۆی دابەزین و ناجێگیری ئاستی یانەی چێلسی، بەرپرسانی یانەکە خۆیان بۆ لادانی فەرمی (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) ڕاهێنەر ئامادە کردوە و چەند ئاماژەکانیش بۆ گۆڕینی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دەرکەوتن.

ڕۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی چێلسی پلانی لادانی کۆنتی داڕشتوە، دوای ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە لە 10 گەڕی سەرەتای لیگا 3 شکستی خوارد و لە دوایین یاری چامپیۆنزلیگیش بە ئەنجامێکی قورس بە رۆمای ئیتالی دۆڕا، بە پێی ڕۆژنامەکە ئابرامۆڤیچ سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید هەموو کەناڵەکانی پەیوەندی کردنی بە کۆنتی پچراندوە و بە تەواوی فەرامۆشی کردوە و تەنانەت قسەشی لەگەڵ ناکات و هیچ لە ئەنجامەکانی یانەکە ڕازی نییە.

هەر چەندە ڕۆژنامەی مارکا باسی پاڵێوراوەکانی بۆ شوێنگرتنەوەی کۆنتی دوای لادانی نەکردوە بەڵام بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکان بە تایبەتی ڕۆژنامە ئیتالییەکان و ئینگلیزییەکان، چێلسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ (کارلۆ ئەنچیلۆتی) ڕاهێنەری ئیتالی ناسراو واژۆ بکات، بەڵام چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply