ئاسوودە نەبوونی نێیمار لە پاریس مێسی نیگەران دەکات

یاریگا

وێرای ئەوەی لیۆنێل مێسی گۆڵکاری بارسێلۆنا ڕۆیشتنی (نێیمار جۆنیۆر) ی بۆ پاریس سان جێرمان بە ئاسایی وەرگرت، بەڵام لەو ساتەدا بەهۆی کێشەکانی یاریزانەکە لە نێو یانەکەی و ئەگەری ڕۆیشتنی نێیمار بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید مێسی نیگەران کردوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە نێیمار لەگەڵ پاریس ئاسوودە نییە و هەمیشە کێشەی لەگەڵ ئادینسۆن کاڤانی و ڕاهێنەر ئۆنای ئیمێرێ هەیە، بۆیە پلانی ڕۆیشتنی لە داهاتوو هەیە، بە گوێرەی ڕۆژنامەکەش ڕیاڵ مەدرید پێشوازییەکی گەرم لە نێیمار دەکات، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە یانەکە و ئەوەش مێسی نیگەران کردوە.

سەبارەت بەو بابەتە (ئیدواردۆ ئیندۆ) ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی بەناو بانگ دەڵێت بەر لەوەی نێیمار بچێتە پاریس سان جێرمان، (فلۆرۆنتینۆ پێرێز)ی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ بۆ ئەوەی نێیمار بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕازی بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام نائارامی و ئاسوودە نەبوونی نێیمار لە پاریس کاری رۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسانتر دەکات.

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر لە سەرەتای ئەم وەرزە دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بەری 222 ملیۆن یۆرۆ بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە یانە پاریسییەکە کرد، بەڵام لەگەڵ یاریکردنی لەو یانەیە چەند کێشەیەکی لەگەڵ ڕاهێنەر و کاڤانی هاوڕێی لە هیڵی هیرشبردنی یانەکە هەبوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply