یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ کیلۆر ناڤاس دەکاتە ئامانج

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە ڕاهێنەری یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ بایەخ بە (کیلۆر ناڤاس)ی گۆڵپارێزی ڕیال مەدرید دەدات و هەوڵ دەدات بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی لەم ڕوەوە ئاماژەی کردوە کە کلۆپ هەست بەوە دەکات زۆربەی کێشەکانی یانەکەی هۆکارەکەی گۆڵپارێز و هێڵی بەرگری یانەکەیە بۆیە دەیەوێت پێش هەموو شتێک گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی گەورە واژۆ بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بەهۆی گەڕانی ریاڵ مەدرید بدوای گۆڵپارێزێکی دیکە، ڕاهێنەری ێدز کیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی سەرەکی ریاڵ مەدریدی کردوەتە ئامانج و دەیەوێت وەک شوێنگرەوەی (مینۆلێ)بێت، کە بەم دواییە بوو بە هۆکاری تۆمار کردنی چەندین گۆڵی ئاسان کە بەهۆیەوە یانەی لیڤەرپول چەندین خاڵی لەدەستداوە، بە پێی رۆژنامەکە کلۆپ زۆر بە ئاست و ئەزموونی ناڤاس سەرسامە و خوازیارە بۆ یانەکەی ڕازی بکات.

ئاشکرایە کە ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەکانی ناڤاس و نەبوونی گۆڵپارێزێکی دیکەی ئاست بەرز لە یانەکە دەیەوێت گۆلپارێزێکی دیکە بۆ یانەکە بهێنێت، بە پێی هەواڵەکانیش تا ئێستا پێرێزی سەرۆکی یانەکە هەر لە هەوڵی ئەوە دایە کە دی خیای گۆڵپارێزی مان یۆنایتد بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply