رۆبێرتۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

Sergi Roberto

Sergi Roberto

یاریگا
سێرجی رۆبێرتۆ, بەرگریکاری ئیسپانی بارسێلۆنا بە ھۆی پێکانەوە نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ” MARCA”ـی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی بەرگریکاری بلاوگرانا لە خولەکی 42 یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئۆلەمپیاکۆس لە رانی راستیدا تووشی پێکان بوو, بەم ھۆیەوە نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت و بە ناچاری یاریگای جێھێشت.

ھەرچەند تا ئێستا پێگەی فەرمی کەتەلۆنیەکان ھیچ زانیارییەکیان لەسەر پێکانی یاریزانەکەیان بڵاو نەکردۆتەوە, بەڵام سەرچاوە ئیسپانیەکە ئاشکرای کردووە کە رۆبێرتۆ نزیکەی یەک مانگ دادەبرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply