نیڤڵ:ئەو کەسەی لە چێڵسی ماتیچی فرۆشت پێویستە دەربکرێت

یاریگا-فیڵ نیڤڵ شیکەرەوەی وەرزشی کەناڵی سکای سپۆرت و یاریزانی پێشووی مانچستەریونایتد پێی وایە فرۆشتنی نیمانیا ماتیچ هۆکاری دابەزینی ئاستی چێڵسییە.

بلوز لەم وەرزەدا ئاستی ناجێگیرە و رەخنەی زۆری لێگیرا لەسەر فرۆشتنی نیمانیا ماتیچ، پاش شکستەکەی ئەو یانەیەش بەرامبەر رۆما لە خولی پاڵەوانەکاندا، نیڤڵ وتی “کێشەی چێڵسی چیە ؟ یەک ووشە “ماتیچ” . شتەکە بەوجۆرە سادەیە هەڵەیەکی گەورەیان کرد . کە ماتیچ لە پاڵ کانتێ یاری دەکرد تۆ پارێزراو بویت لە هێرش. هەرکەسێک بڕیاریدا بیفرۆشێت پێویستە دەربکرێت. ئەوان جێگەی ماتیچیان بە باکایۆکۆ پڕکردەوە بەڵام ئەو هەمان رۆڵ نابینێت”.

چێڵسی ٣-٠ توشی شکست هات لە بەرامبەر رۆما و لە خولی ئینگلیزیشدا لە پلەی چوارەمە و نۆ خاڵ لە پێشەنگ دوورە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply