بۆ یەکەمجار لە چامپیۆنزلیگ بەرگریکارێک ھاتریکی تۆمار کرد

Psg

Psg

یاریگا
لایڤین کورزاوا, بەرگریکاری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی چامپیۆنزلیگ ھاتریک تۆمار بکات.

لە مێژووی چامپیۆنزلیگ تا شەوی رابردوو ھیچ بەرگریکارێک نەیتوانی بوو لە یەک یاریدا سێ گۆڵ ” ھاتریک ” تۆمار بکات, بەڵام کورزاوا توانی ئەم کارە بکات و ناویشی لە مێژژوی چامپیۆنزلیگ نوسیەوە, دوای ئەوەی لە چوارەم یاری یانەکەی لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئاندەرلەختی بەلجیکی ئەو کارەی کرد.

ئەوەی جێگەی سەرنج بێت کە پێشتریش زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ وەک یەکەم یاریزانی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ ھاتریکی تۆمار کردبوو, ئەوەیش پێش چوار ساڵ و حەوت رۆژ بەرامبەر ھەمان یانەی بەلجیکی بوو.

Layvin Kurzawa

Layvin Kurzawa

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply