ریمۆنتادایەکی سەرسوڕهێنەر بەسەر ریڤەرپلەیت لانوسی گەیاندە یاری کۆتایی لیبەرتادۆرێس

یاریگا-شەوی رابردوو لە یارییەکی دراماتیکیدا یانەی لانوسی ئەرژەنتینی سەرکەوتنی بەسەر ریڤەرپلەیتی هاونیشتیمانیدا هێنا و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

لە یاری چووندا ریڤەرپلەیت لە خاکی خۆیدا ١-٠ براوە بوبوو، لە یاری گەڕانەوەدا  یانە ناودارەکەی ئەرژەنتین دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و زۆرێک پێیان وابوو رکابەرییەکە کۆتایی هاتووە بەڵام دوور لە پێشبینییەکان لە نێوان خولەکەکانی ٤٥ و ٦٩دا  لانوس چوار جار گۆڵی ریڤەرپلەیتی هەژاند و  هەمووانی توشی شۆککرد.

بەم ئەنجامە یاری کۆتایی ئەو خولە لە نێوان لانوس و براوەی گریمیۆی بەڕازیلی و بارسێلۆنای کۆڵەمبی ئەنجام دەدرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply