ڕاهێنەری سوید هەڕەشە لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات

یاریگا

بەر لە یاری چارەنووسسازی هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و سوید لە میانەی یاری پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 ی ڕووسیا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید بەلێدوانێکی هەڕەشە ئامێز باسی هەڵبژاردەی ئیتالیای ڕکابەری کرد.

لەم ڕوەوە جان ئاندرسۆن، ڕاهێنەری سوید ئاشکرای کرد کە کە هەڵبژاردەکەی هیچ لە ئیتالیا ناترسێت، ئاندرسۆن گوتی ” ڕاستە ئیتالیا مێژوێکی گەورەی هەیە لە تۆپی پێی جیهانیدا، بەڵام ڕۆژی یاری نێوانمان مێژووی ئیتالیا نایەتە نێو یاریگا یاری بکات، من رێزی ئیتالیا دەگرم، بەڵام ئێمەش چانسی بەهێزمان هەیە و یاریزانانی ئێمە بیر لەو دوو یارییە چارەنووس سازە دەکەنەوە، گوێش بەوە نادەن کە میدیاکان دەڵێن ئیتالیا بەربەستی سوید دەبڕێت، لە کۆتاییشدا هیوادارم سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەیە بێت، کە باشتر یاری دەکات.

ئاشکرایە کە هەردوو هەڵبژاردەی ئیتالیا و سوید لە دوو یاری گرنگی چوون و گەڕانەوەدا لە هەردوو رۆژی 10 , 13 ی مانگی داهاتوو بەرانبەر یەک یاری دەکەن بۆ ئەوەی یەکیان بۆ مۆندیالی ڕووسیا سەرکەوێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply