یایا تۆرێ وێستگەی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا (یایا تۆرێ) ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە لەگەڵ تەواو بوونی گریبەستەکەی لە یانەیەکی دیکەی دەرەوەی پرێمەرلیگ یاری دەکات.

لەم بارەیەوە تۆرێ بە ڕۆژنامەی (لاگازیتا دیلا سپۆرت)ی ئیتالی گوتوە ” لەگەڵ تەواوبوونی گریبەستەکەم ڕوو لە خولی ئیتالیا دەکات، پێشتر لە یانەکانی ئیتالیا داواکرام بەڵام من بارسێلۆنام هەڵبژارد، دواتر هاتم بۆ یانەی مانچیستەر سیتی ، ئێستاش خولی ئیتالی بژاردەی یەکەمی من دەبێت ئەوەش کارێکی مەحاڵ نییە، گرێبەستەکەم کۆتایی بێت هەموو شتێک دەردەکەوێت.

ئاشکرایە کە یایا تۆرێ تا ئێستا نەیتوانیوە متمانەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بەدەستبهێنێت، بۆیەش ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا تەنها 4 یاری بۆ یانەی مان سیتی ئەنجام داوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply