پێرێز بە ڕووی یاریزانانی ریاڵ مەدرید دەتەقێتەوە

یاریگا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی مەدریدی (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ریاڵ مەدرید دوای دۆڕاندنی یانەی شاهانە بەرانبەر گیڕۆنا لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی ڕیاڵ بە ڕووی یاریزانان تەقیوەتەوە و ڕەخنەی توندی لە ئاستی هەمووان گرتوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە پیرێز دوای یارییەکە کۆنتڕۆلی خۆی لە دەست دەدات و زۆر بە تووڕەیی دەچێتە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی یانەکەی و ڕەنخنەی توند لە ئاستی یاریزانان دەگرێت، بە ڕوویان تەقیوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە بارودۆخی یانەکە بە قۆناغێکی سەخت تێپەڕ دەبێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە بردنەوەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بۆ خەڵاتەکانی فیفا و ستایشی میدیاکان کاریگەری خراپی بەسەر یانەکە هەبوە و بووەتە هۆکاری دابەزینی ئاستی زۆر لە یاریزانان هەروەها پێی وایە پێکانەکان و هەڵەی ناوبژیوانان و خراپی ئاستی یانەکەش ڕۆڵی لەو کێشانەی ئێستای یانەکە هەیە.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 1-2 بەرانبەر یانەی گیڕۆنای کەتەلۆنی دۆڕا و بەمەش یانەی شاهانە دووەمین شکستی لە لیگای ئەم وەرزە بینی و ئێستاش لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەیە کە بارسێلۆنا بە جیاوازی 8 خاڵ لە ریاڵ پێشەنگی قایم کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply