ڕاهێنەری تۆتنهام بارودۆخی پێکانەکەی هاری کین دەخاتە ڕوو

یاریگا

بەر لە یارییە گرنگەکەی تۆنهام و ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵە کانی چامپیۆنزلیگ، ڕاهێنەری تۆتنهام باسی بارودۆخی هاری کین و ئەگەری بەشداری کردنی لەو یارییە گرنگە کرد.

لەم بارەیەوە ماوریسۆ بۆکۆتینیۆ، ڕاهێنەری تۆتنهام لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی “سبەی بڕیاری گونجاو لەسەر بەشداری کردنی هاری کین دەدەین، دەبێت بە وردی سەیری بارودۆخەکە بکەین، هاری کین پێکانەکەی لە ماسوولکەی پشت ڕانییەتی من سەبارەت بە بارودۆخی ئەو گەشبینم و بەڵام هەستی من گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە هاری کین هەست بە چی دەکات، دەبێت باش کارەکە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، ئنجا بڕیاری گونجاو دەدەین.

ئاشکرایە کە یانەی تۆتنهام ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریال مەدرید دەکات، هەردوو یانەکەش بەکۆی 7 خاڵ لەسەر پێشەنگی کۆمەلەکە ڕکابەری دەکەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply