مۆراتا لە جێهێشتنی یۆڤێنتۆس پەشیمانە و ڕیاڵ مەدرید تاوانبار دەکات

یاریگا

لە چاوپێکەوتنێکی ئالڤارۆ مۆراتا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیتالی یاریزانە ئیسپانییەکە پەشیمانی خۆی لە جێهێشتنی یانەی یۆڤێنتۆس و گەڕانەوە بۆ ریاڵ مەدرید دەربڕی.

مۆراتا لەم بارەیەوە بە ڕۆژنامەی (لاگازیتا دیلا سپۆرت)ی ئیتالیای گوتوە ” خۆزگە یانەی یۆڤێنتۆسم جێ نەهێشتبا، ئەو کات بەهۆی خاڵێکی گرێبەستەکەم بۆ ڕیاڵ مەدرید گەڕامەوە، ناچار بووم ڕێز لەو خاڵە بگرم، ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کە لە ریال مەدرید هەستم بە بێزاری زۆر کرد، ئەوان وەکو مێردمنداڵێک مامەڵەیان لەگەڵ من دەکرد، بە چاوی یاریزانێک کە تازە پێدەگات و ئەزمونی نییە سەیر دەکرام، بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکەن کە من بۆ دوو وەرز لە خولێکی گەورەی وەک ئیتالیا خۆم پێ گەیاند و توانیم پەرە بە تواناکانم بدەم، لە یۆڤێنتۆس توانیم ببمە یاریزانیکی پڕۆفیشناڵ پەشیمانم کە لەو یانەیە ڕۆیشتم، بەڕاستی ئیتاڵیا باشترین ولاتە ژیانی تێدا بەسەر ببەیت.

ئاشکرایە کە مۆراتا بە گوێرەی خالێکی گرێبەستەکەی دوو وەرز لەگەڵ یۆڤێنتۆس جارێکی دیکە لە 2016 بۆ ریال مەدرید گەڕایەوە، لە یانەی مێرەنگیش وێرای ئەوەی گۆڵیکی زۆری لە کەمترین یاری تۆمار دەکرد بەلام یاریزانەکە نەیتوانی متمانەی زیزۆ بەدەست بهێنێت، بۆیە ئەم جارە ڕووی کردە یانەی چێلسی و میرەنگی جێهێشت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply