مۆرینیۆ لەسەر لۆکاکۆ لە هاندەرانی شەیتانە سوورەکان تووڕە دەبێت

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری یانەی شەیتانە سوورەکان تووڕەبوونی خۆی لەسەر هەڵوێستی هاندەرانی یانەکە بەرانبەر لۆکاکۆ لە یاری تۆتنهام پیشاندا و ڕەخنەی گرت.

مۆرینیۆ لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی گوت ” نازانم بۆچی هاندەران لە یاری تۆتننهام پاڵپشتی لۆکاکۆی گۆڵکاری یانەکەیان نەکرد، ئەو یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، گۆڵ نەکردن نابێتە هۆکاری ئەوەی ڕەخنەی لێ بگیرێت، یان لێی زویر بن، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانانی یانەکە و هەمیشە ئاستی جێگیر بوە، نابێت تەنها کە گۆڵ تۆمار دەکات چەپڵەی بۆ لیبدەن و ستایشی بکەن، بەڵام گەر گۆڵی نەکرد، فەرامۆشی بکەن و رەخنەشی لێ بگرن.

سپێشال وەن لە درێژەی باسی هاندەرانی یانەکەی گوتی ” هەر ئەوەش نەبوو بە تەنیا، کاتێک مارکۆس ڕاشفۆرد، یاریگای جێهیشت و یاریزان مارسیال هاتە نێو یاریگا ئەوجارە بە فیکەی ناڕەزایی پێشوازییان لە مارسیال کرد، لە کۆتاییدا هەر ئەویش گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد و 3 خاڵی یارییەکەی بۆ ئێمە زامن کرد.

ئاشکرایە کە شەیتانە سوورەکان بە کۆی 23 خاڵ دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتوە، بە جیاوازی 5 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی کە 28 خاڵی هەیە و پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی قایم کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply