گواردیۆلا داوای زیاتر لە سانێ دەکات

یاریگا-پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچستەر ستی داوای زیاتر لە لیرۆی سانێی ئەستێرەی یانەکەی دەکات سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ ستیزن.

لیرۆی بەرامبەر وێستبرۆم گۆڵێکی تۆمارکرد و یەکێکی دیکەشی دروستکرد، گواردیۆلا بەمجۆرە باسی لاوە ئەڵمانییەکەی کرد “سانێ خاوەنی بەهرەیەکی تایبەتە و گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد، بەڵام هەمیشە بەو و ستێرلینگ دەڵێم کە مەودای خۆباشترکردنیان زۆرە و لە زۆر لایەنەوە دەتوانن باشتربن. باش یاریکردن و گۆڵ تۆمارکردن گرنگە بەڵام دەتوانن باشتربن”.

مان ستی لە ١٠ یاریدا خاوەنی ٩ بردنەوەیە و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە گەڵ نزیکترین رکابەری لە پلەی یەکەمدایە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply