بۆفۆن نهێنی وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرا دەکات

 

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، جیانلویجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی یانەی یۆڤێنتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، هۆکاری وازهێنانی خۆی لە یاری کردن لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزەی ئاشکرا کرد.

بۆفۆن، لە لێدوانێکدا بۆ (سکای سپۆرتس) گوتی “یانەی یۆڤێنتۆس هۆکاری سەرەکی وازهێنانی منە لە هاوینی داهاتوودا، لەبەر یانەکە ناچارم ئەو بڕیارە بدەم، ئەوان شوێنگرەوەی منیان هێناوە و گرێبەستیان لەگەڵ گۆڵپارێزی لاو واژۆ کردوە، کە ڕەنگە هەندێکیان لەمنیش باشتر بن، بۆیە شتێکی ئاساییە بەردەوام نەبم، تەنها گەر توانیمان چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، ئەو کات لە مۆندیالی یانەکانیش بەردەوام دەبم ئینجا واز دەهێنم.

ئاشکرایە کە یانەی یۆڤێنتۆس بەم دواییە گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ (فیۆچک تشیزینی) گۆڵپارێزی یانەی ئارسناڵ واژۆ کرد، بۆ ئەوەی ئەو گۆلپارێزە دوای وازهێانی بۆفۆن شوێنی ئەو گۆڵپارێزە پڕ بکاتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply