بیلیج توڕەیە لە هەڵە گەورەکەی مایکڵ ئەنتۆنیۆ

یاریگا-سلاڤین بیلیج راهێنەری یانەی وێستهام توڕە و نیگەرانە لە هەڵەکەی مایکڵ ئەنتۆنیۆ کە بووە هۆی لەدەستدانی دوو خاڵ لەم هەفتەیەی پریمەرلیگدا.

ئەنتۆنیۆ لە کۆتا ساتەکاندا تۆپەکەی لەدەستدا و بووە هێرشێکی پێچەوانەوە و کریستاڵ پاڵاس گۆڵی بەرامبەری هێنا.

دوای یاریەکە بیلیچ وتی “تەنها ئەوەندەمان لەسەر بوو تۆپەکە بهێڵینەوە لای خۆمان، قورسە بە گۆڵێک لەو ساتە وەختەدا بدۆڕێیت،بەداخەوە بڕیارێکی هەڵەی دا و هەلێکی بەوان بەخشی و توانیان بیقۆزنەوە”.

بەم ئەنجامە کریستاڵ پاڵاس یەکەم بەرامبەربوونی ئەم وەرزەی تۆمارکرد و تەنها چوار خاڵی هەیە، وێستهامیش بارودۆخی زۆر باشترنیە وبە ٩ خاڵ لە پلەی ١٦هەمدایە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply