جێمس ڕۆدریگێز ڕاهێنەری بایەڕن میونشن سەرسام دەکات

یاریگا

دوای سەرکەوتنێکی شایستە بە ئەنجامی 2-0 بەسەر یانەی ڕید بۆڵ لایبزیک و وەرگرتنەوەی پێشەنگی بۆندزلیگا، بۆپ هاینکس ڕاهێنەری بایەڕن موینشن سەرسامی خۆی بە ئاستی (جێمس ڕۆدریگێز) دەربڕی.

لەم ڕوەوە، دوای یارییەکە هاینکس بە ماڵپەڕی (ESPN)ی ڕاگەیاند کە رۆدریگێز دوای ئەوەی نەیتوانی لە یاری جامی ئەڵمانیا بەرانبەر هەمان یانە بە هۆی ژانی پشتی بەشداری بکات، لە یاری ئەمجارە لە میانی بۆندزلیگا ئەستێرەی یارییەکە بوو، هاینکس دەڵێت” توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات و هەلی زۆری گۆڵکردن بۆ هاوڕێیانی بڕەخسێنێت، یارییەکی نایابی ئەنجامدا بەڕاستی یاریزانیکی خەیاڵییە، ئەو هەمیشە بۆ خزمەتی هەمووان یاری دەکات، منیش ئەوەم دەوێت، بەکار کردنی زیاتر لەگەڵ ئەو و یاریزانەکانی دیکەش دەتوانین ئەنجامی باشتر تۆمار بکەین.

ئاشکرایە کە هاینکس لە سەرەتای دەستبەکاربوونی لەگەڵ بایەڕن میونشین ئاماژەی کردبوو، کە جێمس ڕۆدریگێز لە دەرەوەی پلانەکانی ئەودایە، بەڵام ئاست بەرزی ڕۆدریگێز کە شێوەی خواستن لەڕیالەوە بۆ بایەڕن هاتوە، وای کرد ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە پشتی پێ قایم بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply