هیگواین ڕیکۆردێکی مێژوویی ئیبراهیمۆڤیچی یەکسان کردەوە

یاریگا – لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی خولی ئیتاڵیدا یانەی یۆڤێنتۆس بە دوو گۆڵی گۆنزالۆ هیگواین توانی شکست بە میلان بهێنێت لەنێو یاریگای سان سیرۆدا .

بە تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی هیگواین کۆی گۆڵەکانی لە سێریائەی گەیاندە 100 گۆڵ و توانی ڕیکۆردێکی مێژوویی ئیبراهیمۆڤیچ دووبارە بکاتەوە ئەویش تۆمارکردنی +100 گۆڵە لە دوو خولی جیاواز لە 5 خولە بەناوبانگەکەی ئەوروپادا .

هیگواین و ئیبرا تەنیا دوو یاریزانن لە مێژووی تۆپی پێدا بتوانن ئەوکارە ئەنجامبدەن ، هیگواین توانیویەتی 107 گۆڵ لەلالیگا تۆماربکات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و 101 گۆڵ تۆماربکات لە سێریائەی لەگەڵ ناپۆلی و یۆڤێنتۆسدا .

هەروەها ئیبراهیمۆڤیچ 122 گۆڵی لە خولی ئیتاڵی و 113 گۆڵی لە خولی فەڕەنسی تۆمارکردووە .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply