مۆرینیۆ بیر لە وەرگرتنی مەشقی هەڵبژاردەیەک لە مۆندیال دەکاتەوە

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی ئینگلتەڕا، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان باسی خواستی خۆی کرد سەبارەت بە وەرگرتنی مەشقی یەکێک لە هەڵبژاردەکان لەیارییەکانی مۆندیال و یۆرۆدا.

لە چاوپیێکەوتنێکی تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ی بەریتای سپێشەڵ وەن، گوتی ” خوازیارم لە داهاتوودا ئەرکی راهێنەرایەتی یەکێک لە هەڵبژاردەکان لە مۆندیال یان لە یارییەکانی یۆرۆ وەربگرم، ئەوە جۆرە تاقیکردنەوەیەکی تازەیە، دەتوانین باشتر توانای یاریزانان هەڵبسەنگێنین، هەروەها یاری کەمتر ئەنجام دەدەین، ئەوە جۆرە هەستێکی جیاوازە لای من وەک مەشقی یانەکان نییە کە 10 مانگ بۆ یەک وەرز دەبێت کار بکەی و بەردەوام بیت، زۆر کەس دەڵێن ئاستی یانەکە بە چامپیۆنزلیگ دەردەکەوێت، بەڵام من پێم وایە زۆر گرنگە کە تۆ بتوانێت خولی وڵاتەکەش بەدەستبهێنیت، ئەوە واتای ئەوەیە ئاستی یانەکەت زۆر باش بووە بۆیە ئەوە ئەنجامەکەی بوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا مۆرینیۆ گوتی شانازی بە ئەنجامەکانم لەگەڵ چێلسی و ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان و پۆرتۆی پورتوگالی دەکەم، بەڕاستی ئاستی ئەو یانانە لەو ساتەی کە مەشقم پێ داون جێی خۆشحاڵی و شانازی من بوون.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply