یانەی سانتۆسی بەڕازیلی بەشە پارەی خۆی لە فرۆشتنی نێیمار وەرگرت

 

یاریگا


ڕۆیشتنی نێیمار جۆنیۆر، بۆ یانەی پاریس سان جێرمان بەبری 222 ملیۆن یۆرۆ، تەنها قازانجی بۆ یانەی بارسێلۆنا نەبوو، یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕایگەیاند کە بەشە پارەی خۆی لە فرۆشتنی نێیمار بەدەست گەیتشوە.

لەم بارەیەوە، (مۆدیستۆ جۆنیۆر) سەرۆکی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕایگەیاند کە بری 9 ملیۆن یۆرۆیان لە یانەی پاریس سان جێرمان پێ گەیشتوە، وەک بەشە پارە یانەکە لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی ( نێیمار) بەگوێرەی یاساکان کە 5% پارەی گرێبەستەکە بەو یانەیە دەدات کە یاریزانەکەی لە منداڵیەوە پێ گەیاندوە، سەرۆکی یانەی سانتۆس بە مالپەڕی نازانم پارەکە چەندە بەڵام وەرگیراوە و پێ دەچێت نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ ببێت.

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ لە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کردوە، لەم وەرزەش ئاستێکی بەرزی تا ئیستا لەگەڵ یانە پاریسییەکە پێشکەش کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply