شەیتانە سوورەکان ڕووبەڕووی تۆتنهام دەبنەوە

یاریگا

بڕیارە سەعات 2.30 خولەکی ئەمڕۆ ئێوارە لە یارییەکی ئاگریندا لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، هەردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و تۆتنهام لە لووتکەی ئەو گەڕە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

لەم بارەیەوە، جۆزێ مۆرینیۆ لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یارییەکە ئاماژەی کردوە کە یارییەکە زۆر قورس دەبێت و ستایشسی ئاستی یانەی ڕکابەری کرد و گوتی ئەوان وەکو گروپ کارێکی گەورە دەکن و ئاستێکی باش پیشان دەدەن، بەلام ئێمە متمانەمان بە هێزە بە پاڵپشتی جەماوەر بتوانین 3 خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنین، سەبارەت بە یاری نەکردنی هاری کین مۆرینیۆ گوتی ” نامەوێت باسی هیچ لەو یاریزانانە بکەم کە پیکانیان هەیە، ئێمەش بۆگبا و ئیبڕا و کاریک و بۆرخا مان پێکانیان هەیە.

سەبارەت بە تۆتنهام سپێشەڵ وان گوتیشی ئەوان یاریزانانیان لەڕووی جەستەیی و هونەری بەهێزن بۆیە باوەڕ ناکەم یاری نەکردنی هاری کین لە مەترسییەکانی ئەو یانەیە کەم بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بە یانەی تۆتنهام بۆکۆتینیۆ، ڕاهێنەری سپێرز لەسەر ئەو یارییە ئاماژەی کە یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان قورس دەبێت بەڵام هەموو بەڵێنیان داوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و هەوڵی تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی گرنگ لە نێو ئۆڵد ترافۆرد بدەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەکە:

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply