پاریس سان جێرمان و مان یۆنایتد ڕکابەری لەسەر ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید دەکەن

یاریگا

 

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە هەردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و پاریس سان جێرمان ئەستێرەیەکی گرنکیریاڵ مەدریدیان کردوەتە ئامانجی سەرەکی خۆیان و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردوە کە هەموو هەوڵێک بخەنە گەر بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ (کاسمییرۆ)ی ناوەڕاستکاری ڕیاڵ مەدرید واژۆ بکات، بە تایبەتی لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان کە لە ماوەیەی داهاتوودا دەست پێ دەکات، بە پێی رۆژنامەکە مۆرنیۆ دەیەوێت هێلی ناوەڕاست بە یاریزانێک تۆکمە بکات کە توانای بەرگری بەهێز بێت، بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ پۆگبا و مانیچ، ئەو سیفەتەش لە کاسمێرۆ دەبینێت.

لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی میرۆر ئاشکرای کردوە کە خواستەکانی شەیتانە سوورەکان ڕووبەڕووی پاریس سان جێرمان دەبنەوە، کە ئەویش دەیەوێت بە کاریگەری نێیمار و تیاگۆ سیلڤا و دانی ئالڤیش و هاوڕێیانی دیکەی بەڕازیلی لە یانە پاریسییەکە کاسیمێرۆ بۆ یانە فەرەنسییەکە ڕازی بکەن.

ئاشکرایە کە کاسیمێرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید تا ساڵی 2021 بەردەوامی هەیە، هەروەها ئەگەری هەیە ریاڵ مەدرید لەترسی تەماعکاری یانە دەوڵەمەندەکان گرێبەستێکی تازە لەگەڵ کاسمیرۆ بکات و مەرجی شکاندنی گریبەستەکەشی بەرز بکاتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply