مانچێسته‌ر یونایتد X تۆتێنهام هۆتسپێر … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (2:30) خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ گه‌ڕی (10)ی خولی نایابی ئینگلته‌رادا، له‌ نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێر ده‌كات.

ئه‌م یاریه‌ به‌هێزترین یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پریمه‌رلیگه‌ و گرنگیه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:-

1- مان یونایتد و تۆتێنهام له‌ نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد) له‌ خولی نایابی ئینگلته‌رادا، 25 جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌ته‌وه‌، مانیۆ 20 یاری بردۆته‌وه‌ و تۆتێنهامیش 2 یاری، له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- مانچێسته‌ر 5 یاری له‌سه‌ریه‌كی نێو یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ بردۆته‌وه‌ و هیچ گۆڵێكیشی لێ تۆمار نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش باشترین ئاماری نێو یاریگاكه‌یه‌تی له‌ پاش مانگی (3)س ساڵی (2017)ه‌وه‌.

3- ماوریسیۆ پۆچه‌تینۆی ڕاهێنه‌ری تۆتێنهام زۆرترین یاری له‌ به‌رامبه‌ر جۆزێ مۆرینهۆ دۆڕاندووه‌ كه‌ 4 یاریه‌، زیاتر له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕاهێنه‌رێكی تری ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ.

4- هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری تۆتێنهام له‌ 26 یاری پریمه‌رلیگ له‌ ساڵی 2017، 29 گۆڵی تۆماركردووه‌،ته‌نها 7 گۆڵی ماوه‌ ژماره‌كه‌ی ئالان شیراری ئه‌فسانه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ كه‌ 36 گۆڵی له‌ ساڵی 1995 تۆماركردووه‌.

5- رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری مان یونایتد له‌ كۆی 58 یاری له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ش یانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی پریمه‌رلیگ، ته‌نها 15 گۆڵی تۆماركردووه‌، به‌ڕێژه‌ی گۆڵێك له‌ هه‌ر 289 خوله‌كێكدا.

6- مانچێسته‌ر یونایتد به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی هاوشاری، خاوه‌ن به‌هێزترین هێڵی به‌رگرین له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، كه‌ ته‌نها یه‌كی 4 گۆڵیان لێ تۆماركراوه‌.

7- مان یونایتد له‌ دوایین 2 یاری پریمه‌رلیگدا، ته‌نها 1 گۆڵی تۆماركردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا تۆتێنهام 8 گۆڵی تۆماركرووه‌.

8- مان یونایتد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ و به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ پێش تۆتێنهامه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ پله‌ی دووه‌م و سێیه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدان.

9- گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی مان یونایتد له‌ پریمه‌رلیگدا، رۆمیلۆ لۆكاكۆی به‌لجیكیه‌ به‌ تۆماركردنی 7 گۆڵ.

10- گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆتێنهام له‌ پریمه‌رلیگدا، هاری كه‌ینه‌ به‌ تۆماركردنی 8 گۆڵ، كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ناكات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply