دادگایی کردنی ناسڕ خلێفی دەستی پێکرد

یاریگا

بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە لە سویسڕا دادگایی کردنی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جیرمانی فەرەنسی دەستپێبکات و هەواڵەکەش ئەمرۆ وەک سەردێری ڕۆژنامە وەرزشییە گەورەکانی فەرەنسا بڵاوکرایەوە.

لەم بارەیەیەوە رۆژنامەکانی (لیکیب) و (پاریزیان ) و (لاردینێز) وێنەو هەواڵی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریسیان بڵاوکردوەتەوە کە بە گەندەڵی لەگەڵ چەند ئەندامێکی فیفا لە فرۆشتنی مافی پەخشی مۆندیالی 2026 , 2030 بە کەناڵی been sport تێوگلاوە و ڕووبەڕووی دادگایی کردن و سزادان دەبنەوە، بەپێی ڕۆژنامەی (لیکیب) خلێفی پارەیەکی زۆر و ڤێلایەکی بە نرخی 7 ملیۆن یۆرۆی لە دورگەکانی سێردینیا بە (جیڕۆم فالک)ی سکرتێری پێشووی فیفا داوە بۆ ئەوەی مافی پەخش بۆ بین سپۆرتس مسۆگەر بکات، بڕیاریشە دادگاکان بە چەند دانیشتنێک کۆتاییان بێت.

ئاشکرایە کە خلێفی ویرای ئەو کێشەیە، چاوەرێ دەکرێت لەگەڵ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاش ڕووبەڕووی چەند کێشەیەک بێیتەوە، دوای ئەوەی نێیماری بە 222 ملیۆن یۆرۆ کڕی و بڕیاریشە مباپی بە بری 180 ملیۆن یۆرۆ بۆ وەرزی داهاتوو بکڕێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply