بارسێلۆنا لەسەر 3 ئەستێرەی بۆندزلیگا ڕکابەری بایەڕن میونشین دەکات

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەکی ئەڵمانی، یانەی بارسێلۆنا بە ناردنی چەند کەسێکی پسپۆر بۆ چاودێری کردنی یارییەکانی بۆندزلیگا 3 ئەستێرەی ئەو خولەی وەک ئامانجی داهاتووی یانەکە دەستنیشان کردوە.

ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی لەم ڕوەوە ئاماژەی کردوە کە هەر یەکە لە (ڕۆبێرت فیرناندێز)ی بەڕێوەبەری یانەی بارسا ، کە بەرپرسی یەکەمە لە کڕینی یاریزانان بە یاوەری (ئۆربانۆ ئۆرتێگا)ی بەرپرسی دۆزەرەوەی یاریزانە بەهرەمەندەکان لە یانەکە بە بەردەوامی لە نێو یاریگاکان چاودێری یارییەکانی خولی بۆندزلیگا دەکەن و بۆ ئەم مەبتسەش ئەوان 3 ئەستێرەیان کردوەتە ئامانج کە لە هەمان کاتدا بایەڕن میونشین بایەخ بەو یاریزانانە دەدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە بارسا هەر یەکە لە (لیۆن گۆریۆتسکا) یاریزانی شالکە، (تیمۆ ڤیڕنەر) ئەستێرەی ڕیدبۆڵ لایبزیک، لەگەڵ (جولیان براندیت)ی ئەستێرەی یانەی بایەڕن لیڤەرکوزنی کرودتە ئامانجی خۆی، بەلام خواستەکانی بارسێلۆنا ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی توندی یانەی باریەڕن میونشنی ئەڵمانی دەبێتەوە، هەر چەند لە لایەنی دارایی بارسا دەتوانێت پارەیەکی زیاتر لە بایەڕن بۆ گرێبەستەکانی دابین بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply