جانلویجی بوفۆن خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی بەدەستهێنا

یاریگا-لە بۆنەی دیاریکردنی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٧ی فیفادا ، جانلویجی بوفۆن خەڵاتی  باشترین گۆڵپارێزی جیهانی لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا بردەوە.

بوفۆن  بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە سەرکەوت بەسەر کەیلۆر ناڤاس و  مانوێل نۆیەر. لە ووتەی سەرکەوتنیدا بوفۆن وتی “ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ ئەم تەمەنەی من، دەمەوێت سوپاسی یانەکە و راهێنەر و یاریزانان بکەم. ئەوان یارمەتیدەرم بوون ئەمە رووبدات. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەش کە دەنگیان بە من داوە و دەمەوێت بە سەرکەوتنێکی گەورە کۆتایی بە یاریکردنی خۆم بهێنم”.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply