یاریزانێکی 18 ساڵ بووە باشترینی بۆندێزلیگا

یاریگا

Bundesliga

Bundesliga


کای هاڤێرتێز، یاریزانی لاوی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا بە باشترین یاریزانی گەڕی رابردووی بۆندێزلیگا دەست نیشانکرا.

پێگەی فەرمی بۆندێزلیگای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە یاریزانی 18 ساڵی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن کە لە یاری یانەکەی بەرامبەر بوروسیامونشنگالدباخ سێ پاسی گۆڵیدا، بە باشترین یاریزانی هەفتەی نۆیەمی بۆندێزلیگا دەست نیشانکراوە، ئەم یاریزانە لاوە بێجگە لەو سێ پاسە گۆڵە %85 پاسەکانیشی درووست بوونە.

هاڤێرتیزی 18 ساڵ وەرزی رابردوو لە 24 یاریدا بەشداری لەگەڵ یانەکەیدا کردوو توانی 4 گۆڵیش تۆمار بکات و وەرزی ئەمساڵیش بەشداری لە 6 یاری یانەکەی کردووە لە بۆندێزلیگا.

Kai Havertz

Kai Havertz

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply