کاسانۆ : ئەگەر ئاقڵ بوومایە وەکو مێسی و نێیمار دەردەچووم

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کاسانۆ  لۆمەی خۆی دەکات کە ئاستی نەگەیشتە لوتکە و بە پێچەوانەوە پێی وایە  وەکو مێسی و نێیمار  یاری دەکات.

کاسانۆ یاریزانی پێشووی ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید و سامپەدۆریا ، بۆ رای سپۆرت وتی “من کەسێکی سەربەکێشەم،هەرگیز نازانم خۆم لە چ دۆخێکدام و یاخود بەیانیان بە  چ دۆخێکی دەروونییەوە خەبەرم دەبێتەوە. کێشەکەم ئەوەبوو حەزم بە مەشق نەبوو وە هەمیشە ئەو خواردنانەم دەخوارد کە خۆم حەزم لێبوو ، بەوە خۆمم وێران کرد. یاریم بۆ باشترین یانەکانی وەکو ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید و ئەیسی میلان کرد ، ئەگەر ئاقڵ بوومایە ئێستا لەسەر مەریخ یاریم دەکرد و وەکو مێسی و نێیمار بووم”.

کاسانۆ تانەی لە خولی ئیتاڵیدا و وتی “تۆپی پێی ئێستای ئیتاڵیا زۆر بێ تامە ، سەیری یاری کۆڵان بکەم خۆشترە”.

کاسانۆ بە یەکێک لە بەهرەمەندترین یاریزانەکان ناوی دەرکرد بەڵام هەرگیز نەگەیشتە ترۆپک و لە ٣٥ ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply