ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس بە کارتە سوورەکەی ماندزۆکیچ دڵخۆشە

 

یاریگا

ماکسیمیلیانۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندوە کە دەکردنی (ماندزۆکیچ) ی هێرشبەری یانەکەی دوای یارییەکە زۆر دڵخۆشی کردوە.

ئالیگری لەم ڕوەوە بە ڕۆژنامەنووسانی گوتوە کە زۆر سوپاسی ماندزۆکیچ دەکات کە لەو یارییە دەرکرا، لەبەر ئەوەی زۆر پێویستمان بەوە هەبوو ئەو بارودۆخە تاقی بکەینەوە و ورەی یاریزانان بزانین، یاری کردنی یانەکە بە 10 یاریزان و سەرکەوتن بە ئەنجامێکی گەورە بۆ تیپەکەم زۆر گرنگ بوو، ئێمە دوای لەدەستدانی چەند خاڵێکی گرنگ پێویستمان بەوە هەبوو گەڕانەوەیەکی بەهێز تۆمار بکەین، دەرکردنی ماندزۆکیچ یاریزانانی بە ئاگاهێنایەوە و ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و زۆر بە توندی یارییەکەیان تەواو کرد.

لە کۆتاییدا ئالیگری گوتی ماندزۆکیچ پێویست ناکان لەسەر یاری نەکردنی لە یاری داهاتوو نیگەران بێت، لەبەر ئەوەی ن خۆم پێش ئەو یارییە بڕیارم دابوو لە یاری داهاتوو پشووی پێ بدەم و یاری نەکات.

ماندزۆکیچ لە تۆپێکی هاوبەشدا لەگەڵ (عەلی عەدنان) بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق لەسەر نمایش کردن بۆ وەرگرتنی پەناڵتی تووشی مشت و مڕ بوو، ناوبژیوانیش کارتی زەردی بە هەردوو یاریزانەگە دا، بەڵام پێداگری ماندزۆکیچ و قسەکردنی زیاتری لەگەل ناوبژیوان ، ڕووپەڕووی کارتی سووری کردەوە.

ڤیدیۆی .. مشتمڕی عەلی عەدنان و  ماندزۆکیچ و کارتەسوورەکەی یاریزانە سڕبیەکە !

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply