نێیمار یەکەمین ڕیکۆردی ڕەشی لە یارییەکانی کلاسکیۆی فەرەنسا تۆمار کرد

یاریگا

لەگەل دەرکردن بە کارتی سوور لە کلاسیکۆی فەرنسا (نێیمار جۆنیۆر)هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و پاریس سان جێرمان ڕیکۆردێکی ڕەشی لەگەڵ یانەکەی لە کلاسیکۆی فەرەنسا تۆمار کرد.

نێیمار کە بە وەرگرتنی دوو کارتی زەرد لە خولەکاکانی 85 و 87 بە کارتی سوور کرایە دەرەوە لەو یارییەی کە بەئەنجامی 2-2 کۆتایی هات، بوو بە یەکەمین یاریزان کە لە یاری کلاسیکۆ گۆڵ تۆمار بکات و بەکارتی سووریش بکرێتە دەرەوە، ئەو حاڵەتە بەپێی شارەزایانی تۆپی پێی فەرەنسا لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا لە کلاسکیۆی فەرەنسا نێوان پاریس و مارسیلیا ڕووی نەداوە و بۆ یەکەمین جار ڕوودەدات، بەمەش نێیمار دەچێتە لیستی ڕیکۆردە ڕەشەکانی کلاسکیۆ و یانەی پاریس سان جیرمان، کە تا ئیستا پێشەگی خولی فەرەنسی گرتوە.

نێیمار لە خولەکی 87 دا دوەمین کارتی زەرد و کارتی سووری لەسەر بەشەڕ هاتن لەگەڵ یاریزان لۆکاس ئوکامبۆس وەرگرت کاتێک ناڕەزایی لەسەرشێوازی ڕاگرتنی هیرشەکەی دەربڕی، ئەوەش یەکەمین کارتی سووری نێیمارە دوای ئەوەی 10 یاری لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئەنجامدا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply