فەرمی : براوەی لاوی ئاڵتوونی راگەیەندرا

یاریگا-کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان خەڵاتی لاوی ئاڵتوونی بردەوە وەک باشترین یاریزانی  لاو  لە جیهاندا.

لە کۆتا سێ کاندید دا ، هەریەک لە  ئێمباپێ و عوسمان دێمبێلێ و مارکوس راشفۆرد مابوونەوە. ئەمڕۆش ئەستێرە فەڕەنسییەکە  وەکو باشترینی ٢٠١٧ راگەیەندرا.

رۆژنامەی توتۆسپۆرت کە ساڵانە خەڵاتەکە دەدات ، ژمارەی دەنگەکانی ئاشكراکرد و ئێمباپێ ٢٩١ دەنگی کۆکردۆتەوە ، بەرامبەر بە ١٤٩ دەنگ بۆ دێمبێلێ و ٧٦یش بۆ راشفورد.

کیلیان بەرامبەر بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە گوێزرایەوە بۆ پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply