لویز سوارێز خراپترین دەستپێکی خۆی تۆمارکرد

یاریگا-لویز سوارێز ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە ئاستە خراپەکەی و دوای تێپەڕبوونی  نۆ هەفتەی لالیگا  یاری تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە  لە تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنادا بەشداری کردووە، شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر مەلەگا زیاتر لە جارێک دەرفەتی ئاسانی لەدەستدا ، سەرەنجام نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات سەرەڕای سەرکەوتنی یانەکەی.

یەکەمجارە ناوبراو لە ٩ یاری سەرەتای وەرزدا تەنها سێ گۆڵی هەبێت لەوەتەی یاری بۆ یانە پیشەگەرەکانی ئەورووپا دەکات.

ناوبراو لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ بارسا ٤٣ گۆڵی تۆمارکرد ، دواتر ٥٣ گۆڵ لە وەرزی دووهەم و پارساڵیش ٥١ گۆڵ.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply