دیۆلۆفیو : گۆڵەکەم یاسایی و دروست بوو

یاریگا-جیرارد دیۆلۆفیو  هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا  رەتیدەکاتەوە گۆڵەکەی بەرامبەر مەلەگا نایاسایی بووبێت.

لە دووبارەکردنەوەی دیمەنەکەدا دەردەکەوت کە تۆپ چوبووە دەرەوەی یاریگا  لەوکاتەی لوکاس دینێ تۆپەکەی ئاراستەکرد بەڵام ناوبراو بۆ بێین سپۆرت وتی “هیچ کێشەیەک نابینم لە گۆڵەکەدا، هێشتا سەیرم نەکردووەتەوە بەڵام گۆڵەکە یاسایی بو. پێم وابوو لەبەر ئەوەش درێژەم بە یاریدا”.

لویز هێرناندێز بەگریکاری مەلەگا وەڵامی لاوە ئیسپانییەکەی دایەوە و وتی “دەزانم کە وتوویانە تۆپ نەچۆتە دەرەوە بەڵام ئەوە بێ مانایە چونکە نیو مەتر زیاتر لە دەرەوەی یاریگابوو. جارێکیتر ئێمە دۆڕاین بەهۆی هەڵەی ناوبژیوان”.

بارسێلۆنا ٢-٠ یارییەکەی بردەوە و پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمدا قایمتر کرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply