کلۆپ لە ئێستاوە ئاڵای سپی پریمەرلیگی هەڵکرد !

یاریگا-یورگن کلۆپ  دەڵێت رەنگە لە ئێستاوە  رکابەری بەدەستهێنانی پریمەرلیگ کۆتایی هاتبێت لە بەرژەوەندی مانچستەر ستی.

ستیزن بە بردنەوە لە بێرنلی لەم هەفتەیەدا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین رکابەری بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە و ١٢ خاڵیش لە لیڤەرپوول دورن.

کلۆپ پێش یارییەکەی تۆتنهام وتی “ئەگەر دەپرسی کە ئایا  پێشبڕکێ کە کۆتایی هاتووە، رەنگە کۆتایی هاتبێت بەڵام  ئامانجی دیکە هەیە کە بۆی بجەنگین بە تایبەت بۆ ئێمە . بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو زۆر گەشەمان کردووە، هەرچەندە لە ئەنجامدا نا بەڵام لە شێوازی دروستکردنی هەلی گۆڵ”.

ئەمڕۆ تۆتنهام میوانداری لیڤەرپوول دەکات لەو یارییەی تۆتنهام پێویستی بە بردنەوەیە تاوەکو لە پێشەنگی خولەکە دوورنەکەوێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply