گواردیۆلا : ئەمڕۆ رۆژێکی خەمناکە بۆ دیموکراسی

یاریگا-

پیپ گواردیۆلا   نیگەرانە لە پێشهاتە سیاسییەکانی کاتالۆنیا پاش ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی ئەو هەرێمە لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا.

حکومەتی مەدرید بڕیاریدا بەشێک لە دەسەڵاتەکانی لە هەرێمی نیمچە ئۆتۆنۆمی کاتالۆنیا وەربگرێتەوە ئەمەش لە پەرچە کرداری ئەنجامدانی ریفراندۆم .

گواردیۆلا وتی “بەڕاستی رۆژێکی خەمناکە بۆ دیموکراسی، پێمان وابوو لە سەدەی ٢١دا لەم جۆرە رووداوانە نابینینەوە،بە تایبەت کە پەرڵەمانی کاتالۆنیا کۆنترە لە پەرڵەمانی ئیسپانیا. زۆر زۆر دڵتەنگم و خەڵکی کاتالۆنیا تەنها ویستیان  دەنگی خۆیان بگەیەنن و دەریبخەن لەگەڵ مانەوە یان جیابوونەوەدان، بەڵام تەنانەت رێگە بەوەش نەدرا”.

پیپی کاتالۆنیا دوور لە هەرێمەکەی ، ئاستی مانچستەر ستی گەیاندۆتە لوتکە و بەردەوامە لە راماڵینی یانەکانی ئینگلتەرا و ئەرووپا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply