ڕاهێنەری ئیبار باسی قورسی یارییەکەی بەرانبەر ڕیال مەدرید دەکات

یاریگا

لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ئیبار کە بڕیارە سەعات 9.45 ی ئەمشەو لە یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت، (خۆزێ لویس میندلیبار) باسی قورسی ئەو یارییەیگرد و ڕگاچارەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش خستە ڕوو.

لەم ڕوەوە ڕاهێنەری ئیبار گوتی ” یاری بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید زۆر قورسە هەر چەندە ئەو یانەیە بەم دواییە لە نێو یاریگای خۆی خاڵی زۆری لە دەست داوە، بەڵام لیرەدا شتێک هەیە پێویستە منیش ڕەچاوی بکەم ئەویش ئەوەیە، کە هەر یانەیەک بیەوێت بە خاڵێک یان بە 3 خاڵ لەو یاریگایە بێتە دەرەوە دەبێت گۆڵ لە ریاڵ مەدرید تۆمار بکات، گەر گۆڵ تۆمار نەکەیت چاوەڕێی ئەوە مەکە هیچ خاڵێک لە ریال مەدرید وەربگریت، ئێمە لەو یاریگا قورسە هەوڵ دەدەین هیلاکیان بکەین، نابێت لە شوێنی خۆمان بوەستین دەبێت زۆر خۆمان ماندوو بکەین تا بتوانین مەترسییەکان کەم بکەینەوە.

لە کۆتایی قسەکانی سەبارەت بەو یارییە ڕاهێنەری ئیبار هەر وەک زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ستایشی کەریم بن زیمەی کرد و گوتی ” ڕەخنەی زۆر لەو یاریزانە دەگیرێت بەڵام من پێم وایە یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان، ئەو لەگەڵ گروپ یاری باش دەکات و لە کۆتایی هەموو وەرزێکیش لە ڕووی گۆڵ کردن ڕێژەیەکی باشی هەیە، بەڵام زیاتر هاوکارە لە گۆل دروست کردن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply