نێیمار کێشە لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی دروست دەکات

یاریگا

وا دیارە کێشەکانی نێیمار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کۆتاییان پێ نایەت، دوای چارەسەرکردن کێشەی کاڤانی ئەم جارە نێیمار لە دوایین مەشقەکانی یانەکە بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاری ماڕسیلیا کێشەی لەگەڵ ئۆنای ئێمێرێی راهێنەر دروست کرد.

بە پێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی ، نێیمار لە ڕاهێنەر تووڕە بوو کاتێک مەشقەکانی لە کاتێکی خیرادا کۆتایی پێ هێنا بۆ ئەوەی زیاتر پشوو بدەن بۆ یاری مارسیلیا دوای یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ئاندەرلخت، ئەوەش بەدڵی نێیمار نەبوو کە لەگەڵ کۆتایی پێ هاتنی مەشقەکان بە توندی تۆپێکی ئاڕاستەی دیواری یاریگاکە کرد، وەک ناڕەزایی دەربڕینێک لەسەر بڕیاری ڕاهێنەری یانەکە.

ئاشکرایە کە ماوەی ڕابردوو نێیمار و کاڤانی لەسەر جێبەجێکردنی لێدانێکی سزا هەرایەکی گەورەیان نایەوە، کە لە میدیاکانی جیهان باسی لیوە کرا، بەڵام هەردوو یاریزانەکە بەم دواییە ڕایانگەیاند کە هیچ کێشەیەک لە نێوانیان دا نەماوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply