بە وێنە و بە ڤیدیۆ .. مێسی ئێران لەیاری مەلەگە ئامادە دەبێت و هاندەران شۆک دەکات

یاریگا

دوێنێ لە یارییەکەی بارسێلۆنا و مەلەگە لە میانی لیگای ئیسپانیا، (ڕیزا بیرستیچ) کە بە مێسی ئێران ناسراوە، ڕووخساری هاوشێوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنایە لە یارییەکە ئامادەبوو، هاندەرانی بارسێلۆناش لە بازەڕەکان بە ژمارەی زۆر لێی کووبوونەوە و وێنەیان لەگەڵ دەگرت.

میدیاکانی ئیسپانیا و جیهانی باسی سەردانەکەی مێسی ئێرانیان کرد کە بە شێوەیەکی زۆر شێوەی لە مێسی ئارجەنتینی دەچێت، مێسی ئێران کە ئامادەی یاری بارسا- مەلەگە بوو، لە لایەن خەڵکی بارسێلۆنا بە گەرمی پێشوازی لێ کراو لە هەموو شوێنێکیش هاندرەران لێی کۆدەبوونەوە و تەنانەت هەندێکیان بە بینی شۆک دەبون ویان دەزانی مێسی ڕاستەقینەیە !

ئەوەی خوارەوە چەند وێنەیەکە لەگەڵ دوو ڤیدیۆی مێسی ئێران لەگەڵ هاندەران وچوونە ژوورەوەی یاریگای نیو کامپ.

ئەوەش ڤیدیۆی مێسی ئێران لە بارسێلۆنا

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply