ڤیراتی هۆکاری مانەوەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئاشکرا دەکات

یاریگا

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، (ماڕکۆ ڤیراتی) ئەستێرەی هێلی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند کە هۆکاری هەڵبژاردەی مانەوە لە پاریس پەیوەندی بە پارە نەبووە و بەڵکۆ هۆکاری دیکە هەبوون.

ڤیراتی لە چاوپیکەوتنێکی ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی دەڵێت، ماوەی پێشتر بە جیدی بیرم لە جێهێشتنی یانەی پاریس سان جێرمان کردبوەوە، لە کۆتاییدا بارودۆخی خۆم یەکلایی کردەوە و مانەوەم هەڵبژارد، ئەو بڕیارەش هیچ پەیوەندییەکی بە پارە و پوول نییە، لەبەر ئەوەی یانەی دیکە هەبوون کەپارەیەی زۆر باشیان دەدا بەلام من ڕازی نەبووم، بەڕاستی من سەرەتا دەمویست بڕۆم بەڵام پڕۆژە تازەکەی یانەی پاریس و تۆکمە کردنی یانەکە بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکان دەستەبەر بکات، هۆکاری سەرەکی مانەوەی من بووه.

سەبارەت بە بارسێلۆنا ڤیراتی دەڵێت من بە یانەکەم نەگوتوە کە دەمەوێت بچمە بارسێلۆنا و نابێت ڕێگەم لێ بگرن، بریکاری پێشووی کارەکانم بە گوتنی چەند قسەیەک کیشەی زۆری دروست کرد بە تایبەتی کاتێک گوتی ڤیراتی دەلێت من لە پاریس سان جێرمان زیندانی کراوم، بۆیە ئەوم لادا ئێستا لەگەڵ (ئەنتیڕۆ هێنریک)ی بریکاری تازەی کارەکانم ئاسوودەم ، هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێم کە ڕازی بوونم لەسەر مانەوە لە پاریس پەیوەندی بە هاتنی نێیمار و مباپی نەبووە، لەبەر ئەوەی من نەمدەزانی کە ئەوانیش پەیوەندی بەیانەکە دەکەن.

مارکۆ ڤیراتی تەمەنی 24 ساڵە و یەکێکە لە باشترین ناوەڕاستکارانی جیهان، ماوەی پێشوو بەهۆی دەنگۆی ڕۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا هەرایەکی زۆری لە میدیاکانی جیهان نایەوە، لەم ساتەش لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دڵخۆشە و ئاستێکی بەرز پیشان دەدات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply