میلان مەرجێک بۆ مانەوەی ڕاهێنەرەکەی دادەنێت

یاریگا

دوای ئەنجامە ناجێگیرەکانی یانەی ئای سی میلانی ئیتاڵی لەگەڵ ڕاهێنەر (مۆنتێلا) ڕۆژنامەکانی ئەم وڵاتە ئاشکرایان کرد کە کارگێڕی یانەکە مەرجێکیان بۆ مانەوەی ئەو ڕاهێنەرە لە پۆستەکەی داناوە.

تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ی ئیتاڵی ئاماژەی کردوە کە مۆنتێلا لەگەڵ کارگێری یانەکە کۆبووەتەوە، دوای کۆبوونەوەکەش داوای لێ کراوە لەهەردوو یاری داهاتوو بەرانبەر هەردوو یانەی جەنەوا و کییڤۆ ڤیڕۆنا سەرکەوتن تۆمار بکات، گەر بیەوێت لە یانەکە درێژە بەکاری خۆی بدات، بە تایبەتی دوای 3 شکست لە کالیچۆ و یەکسانبوونێکی بە تامی دۆڕان لە یۆرۆپا لیگ بەرانبەر ئێک ئەسینای یۆنانی کاتێک میلان لە نێو یاریگای خۆی نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و یارییەکە 0-0 کۆتاییهات.

یانەی ئای سی میلان لەو ساتەدا دوای ئەنجامدانی هەشت یاری لە سیریا تەنها 12خاڵی کۆکردوەتەوە و پلەی دەیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتوە، ئەمەش هاندەرانی ڕۆزۆنێری نیگەران کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply