نێیمار باسی هاوکاری کردنی مباپی دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، باسی پەیوەندی و هەماهەنگی کردن لەگەڵ کیلیان مباپی هاوڕێی لە یانەی پاریس سان جێرمان کرد.

نێیمار بە رۆژنامەی ASی ئیسپانی گوت” من بە هەمان شێوە و مامەڵەی مێسی لەگەڵ من هاوڕێم کیلیان مباپی هاوڕێم لە PSG دەکەم، نێیمار گوتیشیکە هاتم بۆ بارسێلۆنا مێسی زۆر هاوکاری منی کرد و ڕێنمایی دەکەم، ئەو یاریزانێکی مەزنە و بەهرەی گەورەی هەیە من هەمیشە هاوکاری دەکەم بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆی بدات و ببێتە باشترین یاریزان لە جیهان.

لە درێژەی قسەکانیدا نێیمار گوتی ” کاتی خۆی مەشقی زۆرم لەژێر سەرپەرشتی رۆناڵدینۆ لەسەر لێدانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکان کردوە، من سوودی زۆرم لەو وەرگرت و هەروەها دواتر سوودم لە مێسی وەرگرت و ئێستاش پاڵپشتی خۆم بۆ مباپی ڕادەگەیەنم”.

ئاشکرایە کە هەر یەکە لە نێیمار و مباپی هەروەها کاڤانیش توانیان لە یارییەکەی دوێنێ شەو گۆڵ لە یانەی ئاندەرلیختی بەلجیکی بکەن و پێشەنگی گروپەکەیان لە چامپیۆنزلیگ قایمتر بکەن،

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply