هه‌مێڵس : به‌ڵێ یاریزانه‌کان به‌شداربووین له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌نشلۆتی

یاریگا-ماتس هه‌مێڵس ئاشکرایده‌کات یاریزانه‌کان رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی کارلۆ ئه‌نشلۆتی له‌ راهێنه‌رایه‌تی بایه‌رن میونشن.

له‌ بڕیارێکی کتوپڕدا باڤاری دوورخستنه‌وه‌ی کارلۆ ئه‌نشلۆتی راگه‌یاند و یوپ هاینکس گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌که‌.

ئه‌مڕۆ هه‌مێڵس پێش یاری خولی پاڵه‌وانه‌کان به‌رامبه‌ر به‌  سه‌ڵتیک بۆ بیڵد وتی “به‌ڵێ یاریزانه‌کانیش  به‌شداربووین له‌ دوورخستنه‌وه‌ی کارلۆ ئه‌نشلۆتی چونکه‌ له‌ زۆر یاری ئه‌م وه‌رزه‌ و وه‌رزی رابردووش خراپ یاریمان کرد. هه‌رچه‌نده‌ ته‌نیا ئه‌و هۆکار نه‌بوو، ده‌بووایه‌ ئێمه‌ش باشتر یاری بکه‌ین”.

بایه‌رن له‌ پله‌ی دووهه‌می بۆندزلیگایه‌ له‌ دوای بۆروسیا دۆرتموند و له‌ خولی پاڵه‌وانه‌کانیش له‌ دوو یاریدا سێ خاڵی هه‌یه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply