کۆنسیساو هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی کاسیاس به‌رامبه‌ر لایپزیگ راده‌گه‌یه‌نێت

یاریگا-سێرجیۆ کۆنسیساو راهێنه‌ری یانه‌ی پۆرتۆ باسی هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی ئیکه‌ر کاسیاسی کرد له‌ یارییه‌که‌ی شه‌وی رابردووی خولی پاڵه‌وانه‌کان و به‌رگری له‌ بڕیاره‌که‌ی ده‌کات.

پۆرتۆ ٣-٢ توشی شکست هات به‌رامبه‌ر لایپزیگ، له‌و یارییه‌ی خۆزێ سای گۆڵپارێزی پۆرتۆ ئاستێکی خراپی نیشاندا و بووه‌ هۆکاری شکستی یانه‌که‌ی.

کۆنسیساو سه‌باره‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ی کاسیاس بێ ئه‌وه‌ی پێکانی هه‌بێت وتی “من ئه‌و ١١ یاریزانه‌م نارده‌ ناو یاریگا که‌ پێم وابوو گونجاوترینن بۆ ئه‌و یارییه‌. ئه‌گه‌ر ئێستاش کات بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ر هه‌مان پێکهاته‌ به‌کارده‌هێنم، من لێره‌ موچه‌ وه‌رده‌گرم تاوه‌کو به‌هێزترین پێکهاته‌ هه‌ڵبژێرم و هه‌رواشم کردووه‌”.

پۆرتۆ له‌ سێ یاریدا ته‌نها سێ خاڵی هه‌یه‌ و هیوای گه‌یشتنی به‌ قۆناغی ١٦ به‌هێز نیه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply